بەهۆی بۆمبی چێندراو؛ فەرماندەیەكی باڵای سەربازیی كورد گیانی لەدەستدا
  2024-01-02       455       

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو لە سنووری شرگاتی سەر بە پارێزگای سەڵاحەددین فەرماندەیەكی باڵای سوپای عێراق گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ سێشەممە 2-1-2024 لە سنووری قەزای شرگات لە پارێزگای سەڵاحەددین، بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکی سوپای عێراقدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە کە فەرماندەی باڵای سوپای عێراقە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی سۆران محەمەدە، پلەی موقەدەم بووە و ئامر فەوجی دووی لیوای 91ـی سوپا بووە و "كورد"ـە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×