ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 205 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
  2024-01-03       703       


بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە 205 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 205 ملیۆن و 298 هەزار و 248 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 188 ملیۆن و 706 هەزار و 228 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و 16 ملیۆن و 592 هەزار و 20 دۆلاریشی بە شێوەی نەختینە بووە.

کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 31ی کانوونی یەکەمی 2023 بوو کە تێیدا 221 ملیۆن و 351 هەزار و 693 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×