وەزیری نەوتی عێراق: كاردەكەین بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم
  2024-01-03       353       

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، كاردەكەین بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا لەپێناو زیادكردنی داهات.

ئاوێنە: حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی وەزارەتەكەی كردوەو رایگەیاندوە، لە كەرتی دەرهێناندا كاردەكەین بۆ زیادكردنی بەرهەمی نەوت بۆ گەیشتن بە بەرهەمهێنانی شەش ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە كەرتی پاڵاوتندا، بەرهەمێكی زیاتریان هەبوەو پلانیشیان ئەوەیە كە بگەنە خودبژێوی و راگرتنی هاوردەكردن.

هەروەها لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا وەزیری نەوتی عێراق وتویەتی، كاردەكەین بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەنی نەوت لە ڕێگەی توركیاوە بۆ زیادكردنی داهات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×