نەوتە 50 هەزارییەكەی عێراق گەیشتە هەرێمی کوردستان
  2024-01-04       719       

ئەو نەوتەی کە بڕیاربوو حکومەتی عێراق بە نرخی 50 هەزار دینار بۆ هەرێمی بنێرێت بەشی یەکەمی گەیشتە هەولێر و بڕیارە بۆ سلێمانیش بنێردرێت.

ئاوێنە: لە لێدوانێکی میدیاییدا ئەمڕۆ پێنجشەممە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بەشی یەکەمی نەوتە 50 هەزار دینارییەکەی حکومەتی عێراق گەیشتووەتە هەولێر و بڕیاروایە بەو ناوچانەی دەرەوەی شار بدرێت كە تا ئێستا نەوتیان پێنەدراوە.

پەیوەست بە بڕی نەوتەکە پارێزگاری هەولێر دەڵێت، بڕی ئەو نەوتەی کە رەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە بریتیە لە 50 ملیۆن لیتر، لەو 50 ملیۆن لیترە 16 ملیۆن لیتریان بۆ پارێزگاری هەولێر تەرخانکراوە.

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە ئەمڕۆ پێجشەممە ئەو بڕەی کە بۆ پارێزگای سلێمانی تەرخانکراوە رەوانە بكرێت.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×