ژمارەی قوربانیانی هێرشەکەی بەغدا زیادی کرد
  2024-01-04       744       

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بارەگایەکی هێزەکانی بزوتنەوەی نوجەبا کە سەر بە لیوای ١٢ی هێزەکانی حەشدی شەعبین کە دەکەوێتە نزیک کۆلێژی پۆلیسی عێراق لە شەقامی فەلەستین لە بەغدای پایتەخت برودوما کرا و بەهۆی بۆردومانەکەوە دوو کەس کوژران و شەش کەسی دیکە برینداربوون.

سەرچاوە ئەمنییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، ئەو هێرشەی بارەگا ئەمنییەکەی بە ئامانج گرتووە لە شەقامی فەلەستینی پارێزگای بەغدا، بووە بەهۆی کوژرانی بەرپرسێکی باڵای سەربازی لیوای ١٢ی سەربەهێزەکانی حەشدی شەعبی بەناوی ئەبو تەقوا و یاریدەدەرەکەی و برینداربوونی شەش کەسی دیکە.

ئەو سەرچاوە ئه‌منیانه‌ باس لەوەشدەکەن، هێرشەکە لەڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکییەوە ئەنجامدراوە، لایخۆیەوە سەرچاوەیەک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، یەکێک لە بارەگاکانیان لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا لەلایەن فڕۆکەوە بۆردومان کراوە کە گومان دەکەن ئەمریکی بێ.

هاوکات، دوابەدوای بۆردومانەکە هێزەکانی فیاکەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بریندارەکانیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانە.

بۆردومانکردنی هێزەکانی نوجەبا و حەشدی شەعبی لەکاتێکدایە هێزەکانی عێراق و وەزارەتی بەرگری و فڕۆکەکانیان سەرقاڵی ئامادەکاری و گێڕانی ئاهەنگن بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عێراقەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×