سەرۆكایەتی كۆمار: بەتوندی ئیدانەی هێرشی سەر بارەگا ئەمنییەكەی بەغدا دەكەین
  2024-01-04       330       

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق رایگەیاند، بەتوندی ئیدانەی ئەو دەستدرێژییە دەكەن كە بارەگایەکی ھێزە ئەمنییەکانی لە بەغدا کردە ئامانج و ژمارەیەک كوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

ئاوێنە: سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، "ئەو دەستدرێژییە پێشێلکردنی سەروەری و ئاسایشی عێراقە، پێشێلکردنی ئاشکرای پەیوەندییەکانی نێوان عیراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە، هەروەها پێچەوانەی چوارچێوە و پاساوەکانی بونی هاوپەیمانێتییەکەیە لەپێناو پێشکەشکردنی هاوکاری و راوێژ بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق."

سەرۆكایەتی كۆمار وتوشیەتی، لەکاتێکدا عیراق هۆشداری دەدات لە بەردەوامی بارگرژییەكان کە دەبێتەهۆی تێکدانی هەلی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا بەگشتی، داواش دەکات زمانی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن باڵادەست بێت و رێگاکانی کۆتاییهێنان بە گرژی و قەیرانەکان لەنێوان هەمو لایەنەکاندا بدۆزرێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×