داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەكانی ئێران راگەیاند
  2024-01-04       570       

رێکخراوی داعش بەرپرسیارێتیی خۆی لە دو تەقینەوەكەی دوێنێی شاری كرمانی ئێران راگەیاند كە تێیاندا 84 كەس كوژران و بە دەیانی دیكەش برینداربون.

 ئاوێنە: پاشنیوەڕۆی دوێنێ چوارشەممە، دو تەقینەوە لە نزیك گۆڕی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران رویاندا كە ئەوەش هاوكات بو لەگەڵ یادی چوار ساڵەی کوژرانی ناوبراو كە خەڵکێکی زۆر چوبونە سەر گۆڕەکەی لە شاری کرمان كە بەپێی میدیای رەسمی ئێران لە تەقینەوەكاندا 84 كەس كوژراون و 284 كەسی دیكەش برینداربون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێكخراوی داعش لەڕێگەی تێلیگرامی خۆیەوە رایگەیاند، تەقینەوەکان بە پشتێنی بۆمبڕێژکراو لە لایەن دو خۆکوژەوە ئەنجامدراون.

  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×