پسپۆرێکی ئاسایشی نەتەوەیی لە دامەزراوەی ئەمەریكای نوێ ڕایدەگەیەنێت، هێزەکانی ئەمەریکا لەسەر داوای حکومەتی عێراق لە وڵاتەکەن، ئەگەر حکومەتی عێراق بە فەرمی داوا لە ئەمریکا بکات لە عێراق بچێتە دەرەوە، ئەوە ئەمریکا رازی دەبێت.
ئاوێنە: دۆگڵاس ئۆلیڤانت، پسپۆری ئاسایشی نەتەوەیی لە دامەزراوەی ئەمریكای نوێ، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، سوودانی دەیەوێت هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق نەمێنن، وەک تاکە رێگەیەك بۆ ئەوەی پەیوەندییەکان و هەژموونی خۆی لە ناوخۆی عێراق بپارێزێت، هێزەکانی ئەمریکا لەسەر داواکاری و بانگهێشتی فەرمی حکومەتی عێراق لە وڵاتەکەن.
ئەو ڕاوێژکارەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشداوە، کاتێک حکومەتی عێراق ساڵی ٢٠١١ داوای دەرچوونی هێزەکانی ئەمەریکای کرد لەو وڵاتە، ئەوا ئەمەریکا ڕازی بوو، عێراقی جێهێشت.
وتیشی: ئێستاش حکومەتی عێراق بە فەرمی داوای چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بکات، ئەوا ئەمریکا ڕازی دەبێت لە عێراق بچێتە دەرەوە.
ئەو پسپۆرەی ئاسایشی نەتەوەیی لە دامەزراوەی ئەمریكای نوێ، جەختی لەوە کردەوە کە گرووپە چەکدارەکان لە عێراق لە هەوڵی ئەوەدان تۆڵە لە ئەمریکا بکەنەوە و میلیشیاکان سەرۆکوەزیرانی عێراقیان ناچارکردووە لیژنەیەک پێکبهێنێت، بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر کۆتاییهێنان بەبوونی هێزی بیانی لە عێراق بدرێت.
باسی لەوەشکرد، ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەنیا ئامادەیە بارەگاکانی خۆی بپارێزێت و بەرگری لەخۆی بکات، ئامادە نییە بارەگای هیچ هێزێکی دیکە بپارێزێت، هەروەها ئامادە نییە لەبری هیچ هێزێکی دیکە شەڕ بکات.
ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ محهممهد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بهشداری له رێوڕهسمێك كردووه، كه بۆ ساڵیادی كوژرانی قاسم سولهیمانی له بهغدا رێكخرابوو، له وتارێكدا ڕایگهیاند، حكومهتی عێراق توانا و ئامادهیی بۆ بڕیاری گونجاو لهبارهی پاراستنی سهروهری و سهقامگیری خاكی عێراقی هەیە، و دوای كۆتایی پاساوهكان، بوونی هاوپهیمانان له عێراق كۆتایی پێدێت، هەروەها هێرشی هاوپهیمانان بۆسهر بارهگاكانی حهشدی شهعبی پێشهاتێکی مهترسیداره.