عامری: عێراق پێویستی بە بونی هیچ هێزێكی سەربازیی بیانی نییە
  2024-01-06       458       

هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی نەبنی، دەڵێت، سوپای عێراق خۆی توانای هەیەو پێویستی بە بونی هیچ هێزێكی سەربازیی بیانی نییە لە وڵات كە ئەو هێزانە بونەتە مەترسی و هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و سەروەری عێراق.

ئاوێنە: هادی عامری، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عێراقەوە لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، متمانەی تەواوەتی خۆمان بۆ تواناو كارامەیی بەرزیی سوپای عێراق دوپاتدەكەینەوە كە سوپاكەمان پێویستی بە بونی هیچ هێزێكی سەربازیی بیانی نییە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، ئەو هێزە سەربازییە بیانیانە بونەتە مەترسی و هەڕەشە لەسەر ئاسایش گەلی عێراق و پێشێلكردنی سەروەری وڵات و لێدان لە ناوبانگی سوپاكەی.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×