سەرۆک وەزیرانی عێراق: پارەدانی ئەلیکترۆنی بنچینەی چاکسازیی داراییە
  2024-01-07       299       

سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوەکراوە، پارەدانی ئەلیکترۆنی گرنگییەکی زۆری هەیە و بنچینەی چاکسازیی داراییە لە وڵاتدا.

ئاوێنە: نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، سەرۆکوەزیران سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە گۆڕانکاری دارایی و ئابوری کردووە و جەختی لە گرنگی پارەدانی ئەلکترۆنی کردووە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە پارێزگاری بانکی ناوەندی و راوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری ستراتیجی و دارایی و بانکی ئامادەی بوون، جەخت لەوەکراوەتەوە، پارەدان بە کارتی ئەلیکترۆنی و پارەدانی دیجیتاڵی پایەیەکی بنەڕەتی ئەو چاکسازییە ئابورییەیە کە لە بەرنامەی حکومەتدا پەسەندکراوە.

سودانی باسی لەوەشکردووە، دەبێت هاوڵاتیان لە بارگرانیی دارایی زیادە دوور بخرێنەوە و ئاسانکاری مامەڵەکردن و ئاسانکاری پارەدانی ئەلترۆنی لە هەموو بوارەکاندا هەبێت کە دەبێتە هۆکارێک بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و ساقامگیری ئابوری لە وڵاتدا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×