پنتاگۆن: نیازی کشانەوەی هێزەکانمان لە عێراق نییە
  2024-01-09       311       

بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، نیازی کشانەوەی هێزە سەربازییەکانیان لە عێراق نییە.

پاتریک رایدەر جەنەراڵی هێزی ئاسمانی ئەمریکا رایگەیاند، لە کاتی ئێستادا ئاگاداری هیچ پلانێک نین بۆ کشانەوەی هێزەکانمان لە عێراق، ئێمە بە هاوکاری حکومەتی وڵاتەکە ماوینەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ ئاگادارکردنەوەیەک لە بەغدادەوە ئاڕاستەی پنتاگۆن نەکراوە، بە مەبەستی کشانەوەی هێزەکانمان.

ئەمە لە کاتێکدایە لە 17 ی تشرینی رابردووەوە تا ئێستا 127 هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×