لە بەغداد کەسێک کە خۆی وەک لیوا ناساندبوو دەستگیرکرا
  2024-01-11       353       

دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی عێراق دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە فێڵی لە هاوڵاتییان کردووە و پارەی لێوەرگرتوون، گوایە لیوایە لە سوپای عێراق و دایاندەمەزرێنێت و کاریان بۆ رایی دەکات.

دەزگاکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کەسەکە لە بەغداد دەستگیرکراوە دوای ئەوەی زانیاری لەسەر کۆکراوەتەوە، ئەو کەسە خۆی بە لیوا رووکنی سوپای عێراق ناساندووە و فێڵی لە خەڵک کردووە لە رێگەی ئەوەی مامەڵەی دامەزراندنیان گوایە بۆ دەکات.

باس لەوەشکراوە، تۆمەتبار ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری دەکرێت بۆ ئەوەی رێکاری یاسایی بەرامبەری بگیرێتەبەر.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×