پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی کەم دەکرێتەوە
  2024-01-12       631       

وەزارەتی کارەبای عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی کەمبوونەوەی بڕی ئەو غازەی لە ئێرانەوە هاوردە دەکرێت، کاریگەری دەبێت لەسەر پێدانی کارەبا نیشتمانی بە هاووڵاتییان.

ئەمشەو لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی کارەبای عێراق، کەمبوونەوەی پێدانی کارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتییانی ڕاگەیاند.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی کەمبوونەوەی بڕی ئەو غازەی لە ئێرانەوە هاوردە دەکرێت، کار دەکاتە سەر کارپێکردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا بە زیاتر لە چوار هەزار مێگاوات کەم بووەتەوە.

دەشڵێت: ئەمە کەمبوونەوەیە کاریگەریی کردووەتە سەر کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانیی بە هاووڵاتییان.

ئەوەی جێی باسە گرفتی کارەبا لە عێراق و هەرێمی کوردستان، دەیان ساڵە بەردەوامە و نەتوانراوە چارەسەر بکرێت، هاووڵاتییان لە سەرما و گەرما بە دەست نەبوونی کارەبای نیشتمانییەوە دەناڵێنن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×