العربی الجدید: سودانی ژماره‌یه‌ك وه‌زیری كابینه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت
  2024-01-15       304       


رۆژنامەی العربی الجدید بڵاویكرده‌وه‌، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریداوه‌ كه‌ چه‌ند وەزیرێكی كابینەكەی ده‌گۆڕێت كه‌ "سەركەوتونەبون لە جێبەجێكردنی كارەكانیان".

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌كه‌، محه‌مه‌د شیاع سودانی پێدانگری ده‌كات له‌ گۆڕانكاری له‌ناو كابینه‌كه‌یدا و بۆ باشتركردنی كاره‌كانی و بڕیاره‌كه‌ش به‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی به‌شدار له‌ حكومه‌ت راگه‌یه‌ندراوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌لایه‌ن سودانییه‌وه‌ پێكهێنراوه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی كابینه‌كه‌، بڕیاردراوه‌ له‌ ماوه‌ی دو مانگی داهاتودا گۆڕانكاریه‌كان بخرێنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و 4 بۆ 5 وه‌زیری حكومه‌ت ده‌گۆڕدرێن.

عائد هیلالی، سەرکردە لە دەوڵەتی یاسا (چوارچێوەی هەماهەنگی) به‌ رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندوه‌، "سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سورە لەسەر گۆڕانکاری لە کابینەی، به‌ڵام له‌ماوه‌ی رابردودا بەهۆی فشاری سیاسییەوە نەیتوانی لەماوەی رابردودا گۆڕانکاریی لە کابینەی حکومەتەکەی بکات".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×