باڵۆزی ئەمریكا لە عێراق: باڵۆزخانەكەمان سەلامەتە
  2024-01-15       338       

بارەی دەنگۆی مەترسی بۆسەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق باڵۆزی ئەو وڵاتە روونكردنەوە دەدات.

 ئڵینا رۆمانۆڤسكی، باڵیۆزی گشتی ئەمریكا لە عێراق لە راگەیەندراوێكدا لە پێگەی فەرمی خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێسك بڵاوكردەوە:" باڵیۆزخانەی وڵاتەكەمان لە بەغدا سەلامەتە و بەردەوامە لە كاركردن". 

ئاماژەی بەوەشكردووە:" ئەمڕۆ پێشوازی لە ریچرد ڤێرما، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كارگێڕی و سەرچاوەكان كرد و بۆ بینینی دامەزراوەكانمان لە عێراق باڵیۆزخانەكەمان سەلامەتە و بەردەوامە لە كاركردن". 

ئاماژەی بەوەشكردووە:" لە باڵیۆزخانە كارەكانمان بەباش بەڕێوەدەچن و هەوڵەكانمان بۆ پێكەوەبەست و بەهێز كردنی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ عێراق بەردەوامن".
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×