لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: چاوەڕێین بەم زوانە هەمواری بودجە بگاتە دەستمان
  2024-01-15       298       

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، دەستی بە كۆبونەوە ئاساییەكانی خۆی كردەوەو سەرۆكی لیژنەكە دەڵێت، چاوەڕێن بەم زوانە هەمواری یاسای بودجەی 2024 بگاتە دەستیان.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمان، لەگەڵ دەستپێكی وەرزی نوێی یاسادانان، ئەمڕۆ دوشەممە، لیژنەكەیان دەستی بە كۆبونەوە ئاساییەكانی خۆی كردۆتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی چەند پرسێكی پەیوەست بە كارە تەشریعی و چاودێرییەكانی خۆی.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێی كارەكانی لیژنەكەو دیاریكردنی ئەولەویاتەكانی قۆناغی داهاتو بەپێی بەرنامەی حكومەت كراون.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەكە وتویەتی، چاوەڕێین بەم زوانە یاسای بودجەی 2024 بگاتە دەستمان بەمەبەستی ئەنجامدانی هەموار لە خشتەكانی بودجەدا.

جەختیشی كردۆتەوە كە پێویستە ئەولەویاتەكانیان بەگوێرەی بەرنامەی حكومەت دیاری بكەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×