وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڵاوى کردەوە، سه‌ركۆنه‌ی توندی هێرشه موشه‌كیه‌كانی سه‌ر چه‌ند ناوچه‌كی هه‌ولێر دەکەین و لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی پێكده‌هێندرێت به مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ هێرشه‌كه و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری، دەشڵێن، هه‌موو ڕێوشوێنه یاساییه‌كانیش به‌رامبه‌ر به ئێران ده‌گرینه‌به‌ر.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق لەبارەى هێرشە موشەکیەکانى شەوى ڕابردووى سەر شارى هەولێر ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوەکەدا هاتووە، سه‌ركۆنه‌ی توندی هێرشه موشه‌كیه‌كانی سه‌ر چه‌ند ناوچه‌كی هه‌ولێر دەکەین و لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی پێكده‌هێندرێت به مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ هێرشه‌كه و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری لەوبارەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، حكومه‌تی عێراق ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته به ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق و ئاسایشی گه‌لی عێراق و زیانگه‌یاندن به دراوسێیه‌تی باش و ئاسایشی ناوچه‌كه ده‌زانێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، كه هه‌مو ڕێوشوێنه یاساییه‌كان به‌رامبه‌ر به ئێران ده‌گرینه‌به‌ر، له‌وانه‌ش پێشكه‌شكردنی سكاڵا بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش.
ئەوەش لە کاتێکدایە، شەوى ڕابردوو سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەکێکی بالیستی چەند ناوچەیەکی لە هەولێر بۆردومان کرد، بەپێى ئامارەکان پێنج هاوڵاتیی گیانیان لەدەستداوە و شەش کەسى دیکەش بریندار بوون.