سودانی: هێرشەكەی سەر هەولێر دەستدرێژییەكی رونە دژبە عێراق
  2024-01-16       438       

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هێرشەكەی ئێران بۆ سەر هەولێر "دەستدرێژییەكی رونە" دژبە عێراق و "پێشهاتێكی مەترسیدارەو پەیوەندییە دوقۆڵییە بەهێزەكەی نێوان عێراق و ئێران تێكدەدات."

ئاوێنە: محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ سێشەمە، لە پەراوێزی كۆڕبەندی ئابوریی داڤۆس، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی بلومبێرگ رایگەیاند"هێرشەكەی ئێران بۆ سەر هەولێر، كارێكی دەستدرێژیكارانەی رون بو دژی عێراق كە ناوچەیەكی نیشتەجێبونی كردۆتە ئامانج و قوربانییەكانی خێزانێكی كوردی عێراقین كە لەنێویاندا منداڵ هەن."

سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی كردۆتەوە "بەدڵنیاییەوە ئەم كردەوەیە پێشهاتێكی مەترسیدارەو پەیوەندییە دوقۆڵییە بەهێزەكەی نێوان عێراق و ئێران تێكدەدات."

سودانی وتوشیەتی، حكومەتی عێراق مافی خۆیەتی هەمو رێكارێكی دیپلۆماسی و یاسایی بگرێتەبەر كە لەگەڵ پرەنسیپی سەروەریی نیشتمانیدا بێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×