وەزیری بەرگری عێراق: ئەگەر.ھەیە رێككەوتنە ئەمنیەكە لەگەڵ ئێران ڕابگرین
  2024-01-17       775       

سابت عەباسی وەزیری بەرگری عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر هەیە بەرەو هەڵپەساردنی رێككەوتنە ئەمنیەكەی ئەم دواییە لەگەڵ ئێران هەنگاوبنێین.

ئاوێنە: سابت عەباسی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە هێرشەکانی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستانەوە کرد و وتی:"بۆردومانكردنی كوردستان لەلایەن ئێرانەوە‌ سەركۆنەكراوەو رەتیدەكەینەوە، هێزەكانمان ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی دوژمنكاریە دەرەكیەكان".

لەبارەی گرتنەبەری ڕێکاری پێویست لەلایەن عێراقەوە وەزیری بەرگری وتی:"ئەگەر هەیە بەرەو هەڵپەساردنی رێككەوتنە ئەمنیەكەی ئەم دواییە لەگەڵ ئێران هەنگاوبنێین".

هاوکات وەزیری بەرگریی عێراق زانیارییەکی نوێی ئاشکراکرد و رایگەیاند، "چەندین هێرشمان بۆ سەر هەرێمی كوردستان شكستپێهێناوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×