دادگای فیدراڵی دۆسیەیەکی هەستیاری هەرێمی کوردستان یەکلا دەکاتەوە
  2024-02-04       325       

چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی بڕیاری کۆتایی دەربارەی ئەو سکاڵایە بدات کە لەسەر کۆتای پێکهاتەکان لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کراوە.

بەپێی کارنامەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە دادگاکە لەسەر سکاڵایەکی تایبەت بە یاسای ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، کە لەلایەن زیاد جەبار ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە تۆمارکراوە.

سکاڵاکەش لەسەر سەرۆکایەتییەکانی ھەرێم و ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە و تێیدا داوای نادەستووریبوونی ماددەکانی ١، ٩، ١٥، ٢٢ و ٣٦ی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ژمارە یەکی ساڵی ١٩٩٢ کراوە.

یەکێتی کە بەردەوام جەخت دەکاتەوە لەوەی پارتی کورسی پێکهاتەکان لە بەرژەوەندی خۆی بەکاردەهێنیت، دەیەوێت لە ڕێی سکاڵاکەوە کۆتای پێکهاتەکان کەمبکاتەوە و کورسییەکانیشیان بەسەر پارێزگاکاندا دابەش بکرێت.

ئەو هەنگاوەی یەکێتی ناڕەزایی ئەو پارتانەی پێکهاتەکانی لێکەتووتەوە کە بە نزیك لە پارتی هەژمار دەکرێن و هەفتەی ڕابردووش ئایدن مەعروف، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی داوای لە دادگای فیدراڵی کرد، سکاڵاکە ڕەتبکاتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×