فالح فەیاز: دەبێت عێراق پاک بکرێتەوە لە بوونی هێزە بیانییەکان
  2024-02-04       276       


سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند، هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانیان لە عێراق پێشهاتێکی مەترسیدارە و دەبێت عێراق پاک بکرێتەوە لە بوونی هێزە بیانییەکان

ئەمڕۆ یەکشەممە، 4ـی شوباتی 2024، فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی سەبارەت بەهێرشەکانی ئەمەریکا بۆسەر گروپەچەکدارەکان لە عێراق و سووریا رایگەیاند، نابێت رێگەبدرێت خوێنی رۆڵەکانی عێراق ببنە کەرەستەیەکی سیاسی هەرزان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هێرشەکانی ئەمریکا راستەوخۆ بۆسەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی بوون. بۆیە پێویستە عێراق لەهێزی بیانی پاک بکرێتەوە.

 ئەم لێدوانەی فالح فەیاز دوای هێرشەكانی ئەمریكا دێت كە شەوی هەینی رابردوو 85 پێگەی گروپەكانی نزیك لە ئێرانی لە عێراق و سوریا كردە ئامانج و بە دەیان قوربانی لێكەوتەوە 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×