بەرپرسێکی ئەمریکی باس لە ئەگەری هێرشی دووەم لە عێراق و سوریا دەکات
  2024-02-04       401       

بەرپرسێکی ئەمریکی رایگەیاندووە، واشنتن جارێکی دیکە ئەو ناوچانە بە ئامانج دەگرێتەوە کە رۆژی هەینی بە ئامانجی گرت، ئەگەر بۆی دەربکەوێت کە بەتەواویی لەناونەچوون.

بەرپرسێکی ئەمریکی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت قسەی بۆ تۆڕی هەواڵیی NBCی ئەمریکی کردووە، رایگەیاندووە، ئەگەری هەیە جارێکی تر هەمان ئەو ناوچانە بەئامانج بگیرێنەوە کە رۆژی هەینی بە ئامانج گیراون و لەبارەی پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق وتویەتی، “جارێ زووە باسی لێوە بکرێت.”

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی هەینی ئەمریکا هێرشی فڕۆکەی سەربازیی کردە سەر چەند ناوچەیەکی عێراق و سوریا و حکومەتی هەردوو وڵات ئیدانەیان کرد و داوایان کرد هێرشەکان کۆتایی پێ بێت، لەلایەکی دیکەوە، عێراق خوازیارە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەتەواویی لە عێراق بکشێنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×