بەرپرسێكی باڵای حەشدی شەعبی کوژرا
  2024-02-05       427       

ئەمشەو لە پارێزگای میسان، بەرپرسێكی باڵای حەشدی شەعبی، درایە بەر دەستڕێژی گوللە و گیانی لەدەست دا.

ئەمشەو، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، ناجی کەعبی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە لە پارێزگای مەیسان کوژراوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای مەیسان رای گەیاند: "چەند کەسێکی نەناسراو بە سواری ماتۆرسیکلێکەوە، دەستڕێژی گوللەیان لە ئۆتۆمبێلی ناجی کەعبی کردووە و بەو هۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×