عەبدولحەکیم خەسرەو: هەفتەی داهاتو لیستی موچەی مانگی سێ رەوانەی بەغدا دەكرێت
  2024-03-27       261       
عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون لە حكومەتی هەرێم

عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون لە حكومەتی هەرێم، ڕایدەگەیەنێت؛ سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر پرسی موچە ڕێککەوتون و هەفتەی داهاتوش لیستی موچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.

ئاوێنە: عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون، ئەمشەو چوارشەممە، بە میدیای پارتی وت، لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی بەغدا کراوە، لیستی هێزە ئەمنییەکانیش بە کۆد ڕەوانە کراوە بۆ بەغدا، دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی وردبینی هەمو لیستەکانی کردوە و هیچ کێشەی تێدا نەبوە.

سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون، ڕاشیگەیاند، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر پرسی موچە ڕێککەوتون، ئەوەی لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بو کردویەتی، هەروەها ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی سێ دەستی پێکردەوە و لە هەفتەی دابێت ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.

عەبدولحەکیم خەسرەو، ئاماژەی بەوەدا، وەزارەتی دارایی و ئابوری لە سبەینێوە دەست دەکەن بە ئامادەکردنی لیستی دابەشكردنی موچەی مانگی دو، بۆ ئەوەی لە سەرەتای هەفتەی داهاتو دەست بە دابەشکردنی بکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×