لە سبەینێوە تەنھا کار بە کارتی نیشتیمانی دەکرێت
  2024-03-31       150       

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سبەینێ 1-4-2024 ، بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت تەنھا کار بە کارتی نیشتیمانی دەکات.

پاسپۆرتی سلێمانی ڕاشیگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی سیستمی نوێی پاسپۆرتی ئەلکترۆنی، جگە لە بەڵگەنامەی کارتی زانیاری و کارتی بانکی بە مەبەستی مامەڵەی پاسپۆرت له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان تەنھا کار بە کارتی نیشتیمانی کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ئەم بڕیارەش لەمەودوا پێویستە لە هەموو نوسینگەکانی پاسپۆرتی سلێمانی کارتی نیشتیمانی بەکاربهێنرێت.

دوێنێش، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، لە ١ی نیسانەوە تەنها کار بە کارتی نیشتیمانی دەکرێت ، لە ئێستاشدا زیاتر لە ٣٦ ملیۆن هاوڵاتی لە سەرانسەری عێراق لە سیستەمی كارتی نیشتمانیدا تۆمار كراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×