زیاتر لە 300 دوکان لە بازاڕێکی شاری دهۆک سووتان
  2024-04-01       221       

دواى زیاتر له‌ سێ کاتژمێر لە ئاگرەکەى بازاڕى چەلێ لە شارى دهۆک كه‌ 300 دوكان سوتاون، توانرا کۆنتڕۆڵ بکرێت و بەرگرى شارستانیش دەڵێت، تا ئێستا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە نەکراوە، بەڵام پێدەچێت هۆکارەکەى شۆرتى کارەبا بێت.

ئاوێنە: حەسەن خورشید، بەڕێوەبەرى بەرگرى شارستانى دهۆک رایگەیاند: بەهۆى ئەوەى شوێنى ئاگرەکە بەرتەسک و شوێنێکى شەعبى بو، کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرەکەى ناو بازاڕ کەمێک سەخت بو بۆیە سێ کاتژمێرى پێچو تا  بە تەواوەتى کۆنتڕۆڵ بکرێت.

ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد کە لە هەوڵى کۆنتڕۆڵى ئاگرەکەدا 24 تیمى ئاگرکوژێنەوە کاریان کردوە و زیاتر لە 70 دوکان سوتاون، ئەمەش جگە لەو زیانانەى بەر کەلویەپى دوکانەکانى ناو ئەو بازاڕە کەوتوە.

ئەوەشى ئاشکرا کرد کە توانراوە بەشێک لە دوکان و کۆگاکانى بازاڕى چەلێ لە سوتان بپارێزرێت.

بەڕێوەبەرى بەرگرى شارستانى دهۆک لەبارەى هۆکارى روودانى ئاگرەکەوە بۆ میدیای گۆڕان ئاماژەى بەوەشداوه‌ کە تا ئێستا لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێنەکردوە، بەڵام بەپێى وتەى شایەتحاڵێک کە لەناو بازاڕەکە کارى چاودێرى کردووە شۆرتى کارەبا روویداوە.

ئاگرەکە لە کاتژمێر 3:40 خولەکى بەرەبەیان دەستى پێکردوە، بەهۆشیەوە جگە لە زیانە مادییەکان بەپێى ئامارێکى بەرگرى شارستانى هەرێم هەشت هاووڵاتیى و سێ کارمەندى بەرگرى شارستانی بەهۆى دوکەڵەوە تووشى تەنگەنەفەسى بوون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×