هەولێر؛ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌سه‌ر میرات هێرشی‌ كرده‌سه‌ر ماڵی خاڵه‌كانی‌ و 3 تۆمه‌تباری‌ تر ده‌ستگیر كران
  2024-04-01       289       

ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی چوار تۆمەتباری راگەیاند یەكێكیان هانی سیانەكەی دیكەی داوە تا لەسەر كێشەی پارەو میرات هێرش بكەنە سەر ماڵە خاڵەكانی و تەقەیان لە ماڵەكانیان كردوەو ئۆتۆمبێلی یەكێكیشیان سوتاندوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لەلایەن هێزەکانمان و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش چوار تۆمەتبارمان دەستگیر کرد بەناوەکانی(ش. م. ی.) و (ع. س. م.) و (ن. أ. پ.) و (ل. م. ک.) تۆمەتباری سەرەکی (ش. م. ی.) كە لەسەر پارەو میرات بۆتە کێشەی کۆمەڵایەتی لەگەڵ ماڵی خاڵەکانی و بەو هۆیەوە سێ تۆمەتبارەکەی تری چەند جارێک هانداوە لەبەرامبەر بڕێک پارە تاکو هەڵبکوتنە سەر ماڵی ئەو خاڵانەیان و بەو نیازەش چەکی بێ مۆڵەتیان بەکارهێناوە و تەقەیان لەماڵیی خاڵەکانی کردوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، دواینجاریش لەلایەن تۆمەتبار (ع. س. م.) هەوڵی سوتاندنی ئۆتۆمبیلەکەی خاڵی دابو لە گەڕەکی موفتی شاری هەولێر.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×