یەكێك لە بریندارانی روداوی تەقەكردنەكەی قەزای شێخان گیانی لەدەستدا
  2024-04-01       257       
وێنەی ئەو بریندارەی كە گیانی لەدەستداوە

سێ شەو لەمەوبەر لە سەنتەری قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆك، تەقە لە ئۆتۆمبێلی كەسایەتییەكی ناوچەكە كراو لە ئەنجامدا كەسایەتییەكە كوژرا و براو كوڕێكییشی برینداربون. بەپێی زانیارییەكان ئەمشەو دوشەممە، یەكێك لە بریندارەكان گیانی لەدەستداوە.

ئاوێن: درەنگانی شەوی 29ی 3ی 2024 لە سەنتەری قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆك، تەقە لە ئۆتۆمبێلی كەسایەتییەكی ناوچەكە كراو لە ئەنجامدا كەسایەتییەكە كوژرا و براو كوڕێكییشی برینداربون

ئەو كەسەی كوژرابو ناوی عەونی سمکۆ ئاغا زێدکی بو كە كەسایەتییەكی کۆمەڵایەتی ناوچەی شێخان و ھۆزی زێدک بوە.

هەر ئەو شەوە لەو روداوەدا برایەكی عەونی بەناوی جەهوەر سمكۆ لەگەڵ كوڕێكی عەونی برینداربون.

بەگوێرەی زانیارییەكان ئەمشەو دوشەممە، جەهوەر سمكۆ ئاغا زێدكی بەهۆی سەختی برینەكەی گیانی لەدەستداوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×