وەزارەتی دارایی و ئابووری بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە ئاگادار دەکاتەوە تاوەکو بۆ وەرگرتنی چەکی بانکی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ سەردانیان بکەن.
بڕیاری خەرجکردنی مووچەی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان، بۆ مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوو دراوە، ئێستا هەموو پەروەردەکانمان ئاگادار کردووتەوە، كە بۆ وەرگرتنی چەکی بانکی سەردانمان بکەن و دەست بە پێدانی چەكەكان كراوە. محهممهد عهبدولقادر، بهڕێوهبهری گشتیی ژمێركاری لە وهزارهتی دارایی ههرێمی كوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت.
بەپێی ڕێنمایی و بڕیاری ژمارە 14ـی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، 350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.
ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 36 هەزار مامۆستایە و مووچەی مانگانەیان نزیکەی 14 ملیار دینارە.