وەفدی هەرێم بۆ پرسی مووچە و بودجە له‌به‌غدايه
  2024-04-03       177       


وه‌فدێكى باڵاى حكومه‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیرى دارایی ئێستا له‌به‌غدایه‌، وه‌زاره‌تى دارایی‌و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمیش ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ ئاشكراده‌كات.

به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، وه‌فدێكى حکومەت بەسەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی‌و ئابوری هەرێم بۆ چارەسه‌رکردنی پرسی بودجەو موچەى فه‌رمانبه‌ران گەیشتۆته‌ بەغدا.

ئه‌وه‌ش هاتوه‌، "ئامانج لەسەردانەکەی وه‌فدى حکومەتی هەرێم، گفتوگۆکردنە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەحکومەتی فیدراڵی عێراق بۆ  چارەسه‌رکردنی پرسی بودجەو موچەی فەرمانبەران‌و موچەخۆرانی هەرێم‌و ناردنی موچەی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەکانی دیکەی هەرێم".

سەردانەکەی وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمیش بۆ بەغدا لەکاتێکدایە، کۆتایی هەفتەی ڕابردوو محەممەد عەبدولقادر بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری لەوەزارەتی دارایی ئاشكرایكرد، لیستی موچەی مانگی ئادار بەدوو شێوە بۆ بەغدا دەنێرن، یەکەمجار لیستی موچەی مانگی ئادار بەبێ پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران‌و لەنزیکترین کاتدا دەنێرن، بەڵام لیستی دوەمی موچەی مانگی ئادار بەپلەبەرزکردنەوە دەبێت‌و لە 20 ڕۆژدا ئامادە دەکرێت‌و دەینێرن.

وەزارەتی دارایی عێراق تاوەکو ئێستا تەنها موچەی مانگەکانی کانونی دوەم‌و شوباتی ئەمساڵی بۆ هەرێم ناردوه‌و بەوتەى نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق، "ڕێکارەکانی ناردنی موچەی مانگی ئادار هاوشێوەی مانگی شوبات دەبێت‌و وەزارەتی دارایی عێراق بەکاش موچەكه‌ بۆ هەرێم ده‌نێرێت"

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×