بەغداد مووچەی هێزە ئەمنییەکان ڕەوانەی هەرێم دەکات
  2024-04-03       184       

وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی شوباتی هێزە ئەمنییەکان دا و بڕیارە ئەمڕۆ مووچەکەیان ڕەوانەی هەرێم بکات. 

بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی نیسانی ٢٠٢٤ بڕیاریدا بە خەرجکردنی مووچەی مانگی دووی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێم. 

هەروەها بڕیارە ئەمڕۆ پارەكە بخرێتە سەر هەژماری بانكی هەرێم، بڕی پارەکەش (٣٠٠ بۆ ٣٥٠) ملیار دینارە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ شاندێکی باڵای هەرێم بە سەرۆکایەتی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی هەرێم، لەسەر پرسی بودجە و مووچە گەیشتنە بەغداد. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×