وەڵامی نوسینگەی سودانی لەبارەی سێ موچە نەدراوەكەی ساڵی رابردوی موچەخۆرانی هەرێم
  2024-04-03       483       

پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، بەپێی وەڵامی نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ داواكاریی ژمارەیەك پەرلەمانتار، بەغدا دانەوەی سێ موچەكەی ساڵی رابردوی موچەخۆرانی هەرێم بەئەركی خۆی نازانێت.

ئاوێنە: سۆران عومەر، پەرلەمانتاری عێراق كە یەكێكە لەو پەرلەمانتارانەی داواكەیان كردوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك وتویەتی"نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەوەڵامی داواکاریی موچەی نەدراوی سێ مانگی ساڵی 2023ی موچەخۆرانی هەرێم دەڵێ؛ ئێمە پابەندین بە کارکردن بە یاسای بودجەو بڕیاری دادگای فیدراڵی."

سۆران عومەر وتوشیەتی"لە 25/2/2024 لەگەڵ 25 پەرلەمانتاری دیکە داوای ئەو سێ موچە نەدراوەمان لەسەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، بەپێی وەڵامەکەی نوسینگەی سەرۆک وەزیران، عێراق دانەوەی ئەو سێ موچەیە بەئەرکی خۆی نازانێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×