ئامار..لە مانگی رابردودا 43 سەربازی توركیا كوژراون
  2024-04-05       180       

هەپەگە ئاماری چالاکییەکانی مانگی رابردوی گەریلای بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، 15 چالاکییان دژ بە سوپای توركیا لەو مانگەدا ئەنجامداون و كە لە ئاكامدا 43 سەربازی توركیا كوژراون و  11 سەربازی دیکەش برینداربون.

ئاوێنە: ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ئەمڕۆ هەینی، ئاماری چالاکییەکانی گەریلای لە دژی سوپای توركیا لە مانگی ئاداردا بڵاوكردەوە.

بە پێی ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە، گەریلاکانیان لە مانگی ئاداردا 15 چالاکییان دژ بە سوپای توركیا ئەنجامداون و تێیاندا 43 سەربازی ئەو وڵاتە كوژراون و 11 سەربازی دیكەش برینداربون.

هەپەگە ئاماژەی بەوەشداوە، لە چالاكییەكانی مانگی رابردوی گەریلادا، سێ کۆنتێنەر، حەوت مۆڵگە، سیستەمێکی ڕادار، 12 کامێرای چاودێری، هەشت بلاجیکتۆر، حەوت کامێرا، دو چادر و نارنجۆکهاوێژێك تێکشکێنراون و لەناوبراون.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، هەر لەو چالاكییانەی مانگی رابردودا، گەریلا دەستی بەسەر ئەم كەرەستەو چەكانەدا گرتوە:  چەکێکی بی کەی سی، 150 فیشەک و زنجیرێکی بی کەی سی، چەکێکی بی7 دو چەکی مەپەتە-55 دوربینێکی ڕۆژ، ئامێرێکی دەستنیشانکردنی چەک، سیستەمێكی دەنگ لەگەڵ چەند كەرەستەیەكی دیكە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی هەپەگە، لە مانگی ئاداردا سوپای توركیا، 226 جار بە فڕۆکەی جەنگی، پێنج جار بە هەلیکۆپتەر، نۆ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و 15 جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هەڵگری تەقەمەنی، هەرێمەكانی پاراستنی مەدیایان بۆردومان كردوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×