نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا
  2024-04-06       190       

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغداو لە سەردانەكەیدا چاوی بە سەرۆك وەزیران، سەرۆك كۆماریی عێراق دەكەوێت و بەشداریش لە كۆبونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت و چوارچێوەی هەماهەنگی دەكات.

ئاوێنە: سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، به‌ سه‌ردانێک گه‌یشته‌ به‌غدا.

سەرۆكایەتی هەرێم وتوشیەتی، له‌ میانی سه‌ردانه‌که‌یدا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ د.له‌تیف ڕه‌شید سه‌رکۆمار و محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ کۆده‌بێته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌شداری له‌ کۆیونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی ئیدارەی ده‌وڵه‌ت و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا ده‌کات.

ئاماژەی بەوەشداوە، له‌ دیدار و کۆبونه‌وه‌کانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌ و به‌رپرسانی باڵای عێراق، نێچیرڤان بارزانی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا و دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و چه‌ند پرسێکی دیکه‌، تاوتوێ ده‌کات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×