فراكسیۆنی نەوەی نوێ: موچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای خانەنشینانی عێراق دەكرێت
  2024-04-10       391       

وتەبێژی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دوای هەوڵەکان بەغدا بەنیازە ئەمساڵ موچەی خانەنشیانی هەرێم هاوتای خانەنشینانی عێراق بکات کە کەمترین موچەی خانەنشینی 500 هەزار دینار دەبێت.

ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە، رێبوار ئەوڕەحمان، وتەبێژی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دواى هەوڵەکانیان بەغدا بەنیازە موچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای موچەی خانەنشینانی عێراق بکات.

وتیشی، هەمو هەوڵەکانمان خستوەتە گەڕ بۆ هاوتاکردنی موچەی خانەنشینانی هەرێم و بەغدا و بەردەوامیش دەبین لە هەوڵەکانمان.

رێبوار ئەوڕەحمان وتیشی"دوای جەژن سەردانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکەین بۆ ئەو پرسە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×