سوودانی: کار دەکەین بۆ پاراستنى مافى کرێکاران
  2024-05-01       65       


سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە، بەبۆنەی جەژنی كرێكارانەوە پیرۆزبایی ئاراستەی كرێكارانی عێراق و جیهان دەكەین، هەروەها پابەندبوونی خۆمان بۆ سەرجەم كرێكارانی ژن و پیاو دووپات دەكەینەوە، بۆ دابینكردنی ژینگەیەكی كار، كە شكۆمەندییان و گەرەنتی ماددی و مافیان بپارێزێت.

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق  بەبۆنەى ڕۆژى جیهانى كرێكارانەوە پەیامێکى بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەدا هاتووە، بەبۆنەی جەژنی كرێكارانەوە پیرۆزبایی ئاراستەی كرێكارانی عێراق و جیهان دەكەین و پڕۆژەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدانى وڵاتەکەمان لەسەر دەستی ئەوان بنیات نراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، پابەندبوونی خۆمان بۆ سەرجەم كرێكارانی ژن و پیاو دووپات دەكەینەوە، بۆ دابینكردنی ژینگەیەكی كار، كە شكۆمەندییان و گەرەنتی ماددی و مافیان بپارێزێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×