نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق ناسراو بە یونامی، ئیدانەی هێرشەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر دەكات و دەشڵێت، پێشوازی لە لێكۆڵینەوە دەكەین بۆ دەستنیشانكردنی ئەنجامەدرانی هێرشەكەو دادگاییكردنیان.
ئاوێنە: نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"ئیدانەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەین کە کارەبا بۆ هەرێمی کوردستان دابین دەکات."
وتوشیەتی"سەرخۆشیمان بۆ خانەوادەی کوژراوان و هیوای هەرچی زوو چاکبونەوەش بۆ بریندارەکان."
یونامی ئاماژەی بەوەشداوە" پێشوازی لە لێکۆڵینەوە دەکەین بۆ دەستنیشانکردنی ئەنجامدەران و دادگاییکردنیان."