كەمێك بەر لە ئێستا دوو برینداری هێرشە درۆنییەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر گیانیانلەدەستدا.
ئاوێنە: سەرچاوەیەك راگەیاند "كەمێك پێش ئێستا پاش ئەوەی لە رێگای دوو درۆنەوە هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر، بەهۆیەوە چوار كەس برنداربوون".
باسی لەوەشكردووە:" بەهۆی ئەو هێرشەوە برینی دووان لە بریندارەكان سەختبووە و هەر بەو هۆیەشەوە گیانیانلەدەستداوە".
ئەمەش یەكەمینجار نییە كە هێرش دەكرێت سەر ئەو كێڵگەیە و پێشتریش بە چەند پاساوێك هێرشكراوەتە سەری و بە ئامانج گیراوە.