فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پارتی و یەكێتی لەگەڵ هەندێك لایەنی تری هەرێم لە گفتوگۆدان بۆ دواخستنی هەڵبژاردن و ئەوەش "ئەوپەڕی ترسنۆكی" ئەو دو لایەنە دەردەخات لە هەڵبژاردن.
ئاوێنە: فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"پارتی و یەکێتی لەگەڵ هەندێک لایەنی تری هەرێم لە گفتوگۆدان بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان، ئەم کارە ئەوپەڕی ترسنۆکی ئەو دو لایەنەی دەسەڵات دەردەخات و ترسێکی رون و ئاشکرایە لە هەڵبژاردن."
فراكسیۆنەكە وتوشیەتی"بە هەمو لایەکی رادەگەیەنین کە نەوەی نوێ دژی هەر هەوڵێکە تایبەت بە دواخستنی هەڵبژاردن و پێمان وایە هەر لایەنێک بە داواکاری پارتی رازی بێت ئەوا پاشکۆیی و بێدەسەڵاتیی خۆی دەسەلمێنێت و ئەوپەڕی ترسە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن."