داوا ده‌كرێت یه‌كه‌ی نیشتەجێبون بۆ مامۆستایانی ئاینی دروست بكرێت
  2019-09-16       1429       
ئه‌رشیف


وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی لە هەرێمی كوردستان بە نوسراوی فەرمی داوای لە دەستەی وەبەرهێنەرانی حكومەتی هەرێم كردووە یەكەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایانی ئاینی دروست بكرێت.

ئاوێنه‌: لە نوسراوەكەدا كە وێنەیەكی بۆ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان نێردراوە، تێیدا هاتووە "ئێمە وەك وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی داوا لە بەڕێزتان دەكەین بەپێی یاسای وەبەرهێنان پڕۆژەیەك بۆ شوێنی نیشتەجێ‌ بوون بۆ مامۆستایانی ئاینی دابین بكرێت بە نرخێك كە بۆیان گونجاوبێت و سودی لێوەربگرن".

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌ ''مامۆستایانی ئاینی له‌ كۆنه‌ خزمه‌تی رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه‌ له‌ خزمه‌ت كردنی ئاینی ئیسلام و شۆرشه‌كانی كوردستان و بڵاوكردنه‌وه‌ی فكری مینڕه‌وی بۆیه‌ به‌ ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین خزمه‌تیان بكه‌ین و ژیانێكی شایسته‌یان بۆ دابین بكه‌ین''.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×