سەرۆكی پەرلەمانی فەنزوێلا، خۆی وەك سەرۆكی كاتی وڵاتەكەی ناساند
  2019-01-23       1309       

سەرۆكی پەرلەمانی فەنزوێلا كە هاوكات سەركردەیەكی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەیە، خۆی وەك سەرۆكی كاتی وڵات لە جێی نیكۆلاس مادورۆ ناساند.

ئاوێنە: بڕیارەكەی خوان گوایدۆ، سەرۆكی پەرلەمانی فەنزوێلا، لەژێر كاریگەری خۆپیشاندانەكانی ئەو وڵاتەدا هاتن كە لەچەند رۆژی رابردوەوە بەردەوامن. 

خوان گوایدۆ، ئەمڕۆ(چوارشەممە) لەبەردەم هەزاران لەلایەنگرانیدا لە كاراكاس، رایگەیاند كە بەشێوەیەكی كاتی وەك سەرۆكی وڵات دەست بەكاردەبێت.

وتیشی"سوێند دەخۆم بەڕەسمی سەڵاحیاتەكانی دەسەڵاتی جێبەجێكردن وەك سەرۆكی فەنزوێلا بەكاربهێنم...بۆ گەیشتن بە حكومەتێكی راگوزەر و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی ئازاد."

هەر دوای ئەوە دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا دانی بە خوان گوایدۆ-دا نا وەك سەرۆكی قۆناغی راگوزەر لە فەنزوێلا.

هەوروەها حكومەتی كەنەداش خوان گوایدۆ-ی وەك سەرۆكی كاتی ڤەنزوێلا پەسەندكرد.

ترامپ لەبەیاننامەیەكدا وتی"بەڕەسمی دان بە خوان گایدۆ، سەرۆكی پەرلەمانی فەنزوێلادا وەك سەرۆكی بەوەكالەت فەنزوێلا دەنێم."

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×