لە سلێمانی ڕێگریی لە چالاکییەك دژی هاتنی ئەردۆغان بۆ هەرێم کرا
  2024-04-22       411       

دەستەی پارێزگاریی لە سەروەریی نیشتمان ڕایدەگەیەنێت "ئەم جۆرە ڕێگرییانە لە سلێمانی، دیوێکی تری پێشوازیی و هەڵواسینی ئاڵای تورکیایە لە هەولێر و ڕێگەخۆشکەرە بۆ بەردەوامیی پێشێلکاریی و هێرشەکانی سوپای تورکیا".

ئاوێنە: دەستەی پارێزگاریی لە سەروەریی نیشتمان لە ڕاگەیەنراوێکدا بۆ ڕایگشتی ئاشکرایکرد، "ئەمڕۆ بەمەبەستی ئاڕاستەکردنی یاداشتێک بۆ ئۆفیسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە شاری سلێمانی، لەسەر پێشێلکاری و تاوانی سوپای تورکیا لە بەزاندنی سنور و داگیرکردنی خاکی باشووری کوردستان و بۆمبارانکردنی شاخ و گوند و دارستانەکانی هەرێمی کوردستان، کوشتنی خەڵکی سڤیل لە گوند و شارۆچکەکانی کوردستان، مەترسی فراوانبوونی ئەو داگیرکارییانە لەپاش هاتنی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردیی، بەڵام هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی ڕێگرییان کرد و ڕێگەیان نەدا یاداشتەکە ئاڕاستەی ئۆفیسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سلێمانی بکەین".

ئاماژە بەوەشدراوە "لێرەوە بە هەموو لایەکی ڕادەگەیەنین، کە ئەم جۆرە ڕێگرییانە دیوێکی تری پێشوازیی و هەڵواسینی ئاڵای تورکیایە لە هەولێر و ڕێگەخۆشکەرە بۆ بەردەوامیی پێشێلکاریی و هێرشەکانی سوپای تورکیا"

دەستەکە باسی لەوەشکردووە، بۆیە دووپاتی دەکەینەوە، ئێمە وەك ئەو دەستەیە لە بەرگریی و پاراستنی سەروەری نیشتمان، بەردەوام دەبین.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
میدیا عێراقییه‌كان هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی‌ موچه‌ی موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كه‌ن
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
"موچەی مانگی 4 بەدەستپێکردنی به‌بانكیكردنی‌ موچه‌و ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ دەنێردرێت"
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هەڵبژاردن دواشبخرێت مه‌رجه‌كانمان جێبەجێ نه‌كرێت بەشداری ناکەین
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×