خولوسی ئاكار، وه‌زیری
به‌رگریی توركیا، له‌باره‌ی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له‌سوریا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا
رایگه‌یاند"تا ئه‌وكاته‌ی له‌گه‌ڵ ئامانج و مه‌به‌سته‌كانمان گونجاوبن، به‌رده‌وام
ده‌بین له دانوستان و كاری هاوبه‌ش. ئه‌گه‌ر دواخستن و سه‌رقاڵكردن هه‌بێت، ئه‌م
كارانه كۆتاییان دێت."
ئاوێنە: خولوسی ئاكار ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا، لەڕێوڕەسمێكدا لەگەڵ سەرۆك ئەركانی سوپا‌و
فەرماندەكانی سوپای توركیا رایگەیاند، ئامانجیانه ناوچه‌یه‌كی ئارام به‌قوڵایی 30
بۆ 40 كیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی فورات دابمه‌زرێننكە چەكی قورس و شەڕڤانانی یەپەگەی
تێدا نەبێت.
ئاكار وتی"له‌سه‌ر
زانیاری و فه‌رمانی سه‌ركۆمارمان، مه‌به‌ست و ئامانجه‌كانمان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
دوباره و دوباره به به‌رانبه‌ره‌كانمان راگه‌یاندوه. رونكردنه‌وه‌كانی ئه‌مریكا
له‌نزیكه‌وه چاودێری ده‌كه‌ین. ده‌زانین پێشتر له منبج و ره‌ققه چی‌یان كردوه و
نامانه‌وێت ئه‌وانه دوباره ببنه‌وه. له‌وچوارچێوه‌یه‌دا له‌و ناوچانه‌ی كه هاوڕاین
تێیداندا، له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌ورییه‌ی ئاسمانی و وشكانی ئه‌نجامده‌ده‌ین و كار بۆ
دامه‌زراندنی ناوچه‌ی سه‌ربازی ده‌كه‌ین. تا ئه‌وكاته‌ی له‌گه‌ڵ ئامانج و مه‌به‌سته‌كانمان
گونجاوبن، به‌رده‌وام ده‌بین له دانوستان و كاری هاوبه‌ش. ئه‌گه‌ر دواخستن و سه‌رقاڵكردن
هه‌بێت، ئه‌م كارانه كۆتاییان دێت. ئاماده‌كارییه‌كانمان ئه‌نجامداوه. هه‌ركاتێك
پێویست بكات، وه‌ك سه‌ركۆماریشمان وتویه‌تی، خۆمان ناوكی خۆمان ده‌بڕین. پلانی B و پلانی C شمان ئاماده‌یه."
ناوبراو جه‌ختیكرده‌وه
كه رێز له یه‌كپارچه‌یی خاك و سیاسی سوریا ده‌گرن و وتی"ئامانجی كۆتاییمان،
كۆتاییهێنانه به بونی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده/یه‌په‌گه له باكوری سوریا و دامه‌زراندنی
رێڕه‌وێكی ئاشتییه تا میوانه سورییه‌كانمان بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان."