2019-09-27   541     
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، بۆیان روونبۆته‌وه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه له‌و هێرشه‌ی له مانگی ئایار بۆ سه‌ر ئیدلب ئه‌نجامی داوه.
ئاوێنه: له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پۆمپیۆ له نیویۆرك به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به‌رپرسیاره له سته‌مكاری بێ‌شومار كه ژماره‌یه‌كیان تاوانی جه‌نگ و دژی مرۆڤایه‌تین و وتی، ''ئه‌مڕۆ رایده‌گه‌یه‌نم كه ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د كلۆری وه‌ك چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه له ١٩ی ئایار (له‌و هێرشه‌ی بۆ سه‌ر ئیدلب ئه‌نجامی داوه)''.
شایەنی باسە پۆمپیۆ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌هۆی به‌كارهێنانی كلۆر، زانیوویانه ئه‌م هێرشه‌ی رژێم به به‌به‌كارهێنانی گازی كیمیایی له هێرشه‌كانی پێشوو جیاوازه و باسی له‌وه كرد كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له هه‌وڵێكی چڕوپڕدایه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له جیهان.