چاوشئۆغڵو: تا ئێستا ناوچەی ئارام لەئاست خواست‌و چاوەڕوانی ئێمەدا نییە
  2019-09-27       568       
مەولود چاوشئۆغڵو
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ تا ئێستا ناوچەی ئارام لەئاست خواست‌و چاوەڕوانی ئه‌واندا نییەو ئه‌وه‌شیان بەئەمریکییەکان وتووە.

ئاوێنه‌: مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی دروستکردنی ناوچەی ئارام لەلایەن تورکیاو ئەمریکا لەباکوری سوریا، به‌رۆژنامه‌نوسانی‌ راگەیاند، "ئەو خاڵەی لەئێستادا پێیگەیشتوین لەئاست خواست‌و چاوەڕوانی ئێمەدا نییە، ئەمەشمان بەئاشکرا بەئەمریکییەکان وتووە".

وتیشی‌، "لەبارەی قوڵایی (ناوچەی ئارام لەباکوری سوریا، بۆچونی جیاواز لەئەمریکا لەئارادایە. ئەوەی ترەمپ وتی ٢٠ میل بو. لەو دانوستانەی کە ئێمەش لەگەڵ ئەمریکا کردومانە، پێکھێنانی ناوچەیەکی ئارامە بەقوڵای ٢٠ میل. ئەمەش دەگاتە ٣٠ کیلۆمەتر".

مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، وتی‌، "وتنی ئەوەی کە لەبارەی قوڵاییەوە گفتوگۆمان نەکردووه‌، راست نییە. واتا بەباشی گوێیان بۆ ئەو شتانە نەگرتووە کە ئێمە وتومانە. تەنھا ئەجێندای خۆیان لەرۆژەڤ دەھێڵنەوە".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×