مەرزی خەسرەوی نێوان ئێران و عێراق دەكرێتەوە
  2019-10-04       656       

بەرپرسێكی پارێزگای كرماشان رایگەیاند، لە ئەمڕۆ(هەینی)یەوە دەروازەی سنوری خەسرەوی(مونزیریە) ڵەگەڵ عێراق دەكرێتەوە. ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی خۆپیشاندانە خوێناوییەكانی چەند رۆژی رابردوی عێراقەوە داخرابو.

ئاوێنە: مەسعود بەهرام نەژاد، ئەمینداری لیژنەی رێوڕەسمی "ئەربەعین"، بە ئاژانسی رەسمی ئیرنا-ی راگەیاندوە، دەروازەی خەسرەوی ئەمڕۆ بەڕوی ئەو گەشتیارە ئێرانیانەدا دەكرێتەوە كە بەمەبەستی بەشداریكردن رێوڕەسمی "ئەربەعین"ی ئیمام حسێن سەردانی عێراق دەكەن.

لەگەڵ ئەوەش میدیا لۆكاڵییەكانی ئێران باس لەوە دەكەن كە هێشتا مەرزەكە بەڕوی ئەو گەشتیارانەدا نەكراوەتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدا كە پێشتر ئێران رایگەیاندبو، بەهۆی خۆپیشاندانەكانی بەغداو شارەكانی دیكەی عێراقەوە، لەسەر داوای بەغدا دوێنێ پێنجشەممە ئەو دەروازە سنورییە بەڕوی ئەو گەشتیارە ئێرانیانەدا داخراوە كە بەمەبەستی بەشداریكردن لە رێوڕەسمی "ئەربەعین"ی ئیمام حسێن سەردانی عێراق دەكەن.

ساڵانی رابردو سەردانكەرانی "ئەربەعین"ی ئیمام حسێن، تەنها لە هەر سێ مەرزی "میهران" و "جەزابە"و "شەلەمچە"وە دەهاتنە عێراق بەڵام ئەمساڵ مەرزی خەسرەوی(مونزیریە)ش بۆ ئەو مەبەستە بەكارهات ئەوەش دوای رێككەوتنی نێوان بەغداو تاران.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×