کۆنگرێسمانی ئەمریکی: تورکیا دەبێت باجێکی زۆر قورس بدات
  2019-10-09       1082       

کریس ڤان هۆلین کۆنگرێسمانی ئەمریکی رایگەیاند ''حكومه‌تی توركیا لەسەر هێرشەكەی ئەمڕۆی بۆ سەر هاوپەیمانە كوردەكانمان، دەبێ باجێكی زۆر قورس بدات''.

ئاوێنه‌: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە کریس ڤان هۆڵین لە هەژماری خۆیدا لە تویتەر نووسیویەتی "تورکیا دەبێت باجێکی زۆر قورس بدات بۆ هێرشکردنە سەر هاوپەیمانە کوردەکانمان لە سووریا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ "سیناتۆرەکانی ھەردوو لایەن دژی ئەوەن ئەو گرووپەی زۆرترین بەرپرسیارییەتی گرتەئەستۆ بۆ خستنە سەر ئەژنۆی داعش، بە تەنیا بەجێ بھێڵدرێن، لەمبارەیەشەوە هەوڵەكانی ھەردوو پارتە سەرەکییەکە خەریکە دەگەنە دوا قۆناخی ئامادەکارییەکان".

ئەمڕۆ چوارشەممە  ئەردۆغان  دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رۆژهەڵاتی فوراتی راگەیاند  فڕۆکەکانی تورکیا دەستیان بە بۆردوومانكردنی ڕۆژئاوای كوردستان كرد.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×