هونه‌رمه‌ندێكی كورد له‌ئه‌مریكا ده‌كوژرێت
  2019-01-31       3948       

هونه‌رمه‌ندێكی گورانیبێژی كورد له‌ ویلایه‌تی ته‌كساسی ئه‌مریكا له‌لایه‌ كه‌سانێكی نه‌ناسراوه‌و كوژراو پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌روداوه‌كه‌ كردوه‌.

ئاوێنه‌: میدیای ره‌سمی یه‌كێتی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ بڵاوی كردۆته‌وه‌ كه‌ هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبیژ، دلێر عه‌لی شه‌وی 25-1-2019 چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ری و ویستویانه‌ له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆیدا بیخنكێنن، به‌ڵام پێش گیانله‌ده‌ستدانی بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتون.

سه‌رچاوه‌كه‌ هێمای بۆ ئه‌وه‌ كردو كه‌ دواتر دلێر عه‌لی به‌مه‌به‌ستی رزگاركردنی گیانی گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌، به‌ڵام دوای مانه‌وه‌ی بۆ زیاتر له‌ 48 كاتژمێر گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌ پۆلیسی ویلایه‌تی ته‌كساس ده‌ستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕوداوه‌كه‌ كردوه‌، دوای ته‌واوبونی ڕێكاره‌كانیش ته‌رمه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان.

دلێر عه‌لی له‌ ساڵی 1980 له‌ شاری كه‌ركوك له‌ دایك بوه‌و كوڕی تێكۆشه‌ری دێرین شه‌هید(عه‌لی گه‌رمیانیه‌).

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ خاوه‌نی چه‌ندین كلیپه‌، به‌ڵام له‌ دوای ساڵی 2017 ه‌وه‌ هیچ به‌رهه‌مێكی نوێی نه‌بوه‌.


زۆرترین بینراو
سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ له‌عێراق ده‌كات
جەهەپە: ئاکەپە ئامادەکاری دەکات سەرۆک شارەوانییەکانی ئیستەنبوڵ‌و ئەنقەرەش دوربخاتەوە
یەکێتی ئەوروپا: لابردنی سێ سەرۆک شارەوانییەکە سه‌لماندی دیموكراسی له‌توركیا بونی نییه‌
عومەر بەشیر لەنێو قەفەس دادگا: ٢٥ ملیۆن دۆلارم لە محەمەد بن سەلمان وەرگرتووە
كشتوكاڵی سلێمانی سزای‌ 27 فه‌رمانبه‌ری‌ دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ پابه‌ندنه‌بوون به‌كاتی ده‌وامكردنه‌وه‌
فازڵ میرانی: ڕێگە نادەین لەهەرێمی کوردستانەوە هەڕەشە لەئاسایشی ئێران بکرێت
سوپای سوریا لە ئاسمانەوە هێرشی کردە سەر کاروانێکی سەربازی سوپای تورکیا
وتەبێژی حكومەتی هەرێم: ئامادەین داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی بەغدا بكەین
پۆلیسی تورکیا هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەرانی دیاربه‌كر
مه‌سرور بارزانی‌ داوا له‌وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌م ده‌كات فۆڕمی‌ ئاشكراكردنی‌ سامانه‌كه‌یان پڕبكه‌نه‌وه‌
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×