جێگری سەرۆكی ئەمریكاو ئەردۆغان لەكۆبونەوەدان
  2019-10-17       689       

سەرۆكایەتی كۆماری توركیا رایگەیاند كۆبونەوەی نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیاو مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا دەربارەی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر باكوری سوریا دەستی پێكرد.

ئاوێنە: بەپێی هەواڵێكی رۆیتەرز، سەرۆكایەتی كۆماری توركیا رایگەیاندوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان كۆبونەوەی لەگەڵ مایك پێنس دەستپێكردوە بۆ تاوتوێكردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی توركیا لەباكوری رۆژهەڵاتی سوریا.


چاوەڕوان دەكرێت مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا، لەكۆبونەوەكەدا داوا لە ئەردۆغان بكات هێرشی سەربازی وڵاتەكەی بۆ باكوری سوریا رابگرێت، ئەوەش دوای رۆژێك لە هەڕەشەكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا دێت بە سەپاندنی سزای توند بەسەر توركیادا بەهۆی ئۆپەراسیۆنەكەیەوە لەباكوری سوریا.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×