جه‌نه‌راڵ مه‌زڵووم كۆبانێ فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" پێداگری ده‌كات له‌وه‌ی به پاكتاوكردنی كورد له باكوری سووریا ڕازی نابێت، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئاگربه‌ست و ڕاگرتنی توندوتیژی به‌رز ده‌نرخێنێت.
ئاوێنه: جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم كۆبانێ له میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ لیندزی گراهام سیناتۆری كۆمارییه‌كانی ئه‌مریكا لەبارەی دوا هەڵوێستی ئەو هێزانە لەبارەی ئاگربەستی ڕاگەیێندراوەوە قسەی کرد.
سیناتۆره‌كه له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی گفتوگۆكه‌یانه‌وه رایگه‌یاند، مه‌زڵووم كۆبانێ نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕیوه له‌باره‌ی مه‌ترسی به‌رده‌وام نه‌بونی ئاگربه‌سته‌كه‌ی توركیا، به‌ڵام جه‌ختیشی كردۆته‌وه له‌وه‌ی، هه‌رگیز رازی نابێت به‌و پێشنیاره‌ی له ئه‌نقه‌ره كرا بۆ پاكتاوكردنی كورد.
به‌وته‌ی لیندزی گراهام، فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده هه‌وڵه‌كانی ئیداره‌ی ترامپ بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی به‌رز ده‌نرخێنێت، خۆیشی به‌ڵێنی به جه‌نه‌راڵ مه‌زڵووم كۆبانێ داوه، كه به‌دواداچوونه‌كانی كۆنگرێس به‌رده‌وام ده‌بن و وتووشیه‌تی "زۆر هاوسۆزین له‌گه‌ڵ مه‌ینه‌تی كورد".